بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"قەحتان جبوری " ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کارووباری گەشتوگوزار و و رۆشنبیری و شوێنەوارە دێرینەکان رایگەیاند :- کە پلانێکی سێ قۆڵی بۆ کارەکانی پڕۆژەی ڕێگای حەجی مەسیحی ئامادەکراوە .
"جبوری " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- عێراق لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە کار لەسەر ڕێگای زیارەتکەرانی مەسیحی دەکات بۆ شوێنە پیرۆزەکانیان .
ئاماژەی بەوەشدا :- کە کاری یەکگرتوو لە ئاستی نزیک و مامناوەند و درێژخایەندا دەبێت،کە دەستکراوە بە پەیوەندی لەگەڵ کەنیسە جۆراوجۆرەکانی جیهان و لەگەڵ لایەنەکانی ڤاتیکان و ئەوقافی مەسیحی لە عێراق کە هەیە، کە دواجار دەستمانکردووە بە پێکهێنانی کۆمپانیای تایبەتمەند لەم بوارەدا.
ووتیشی :- زیاتر لە 10 کۆمپانیا هەن کە ئۆفەرەکەیان پێشکەشکردووە، ئێمەش کاردەکەین بۆ هەڵبژاردنی کۆمپانیای باوەڕپێکراو بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری لەسەر ئاستی حەجی مەسیحی و گەشتوگوزاری دیکە.
ڕاشیگەیاند :- کە قۆناغی داهاتوو ئاماژەیەکی باشە دوای ئەوەی عێراق لە ڕووی ئەمنی و سیاسییەوە سەقامگیر بوو، لە کاتێکدا حکومەت هەوڵدەدات باشترین خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بکات بە سەرۆکایەتی" محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران .