بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە"لەتیف جەمال رەشید" سەرۆك کۆمار، لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە عەدنان فەیحان پارێزگاری بابل کرد.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماردا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا رایگەیاندوە :-بەمەبەستی دامەزراندنی وەك پارێزگاری بابل سەرۆك کۆمار مەرسومی کۆماری بە عەدنان فەیحان دا و پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە،کە پارێزگای بابل پێویستی بە گرنگیدانێکی تایبەت هەیە، بەشێوەیەک هاوشان بێت لەگەڵ پێگەی مێژوویی و شارستانێتیی دێرینی، هەروەها دوپاتیکردەوە کە پێویستە بایەخ بە باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە بدرێت، کە پێشکەش بە سەردانکاران و گەشتیارانی بیانی دەکرێت، کاتێک لە وڵاتانەوە سەردانی پارێزگاکە دەکەن.
سەرۆك کۆمار راشیگەیاند: کە قۆناغی داهاتوو تەواوکەری قۆناغی بونیادنان و بەدیهێنانی دەستکەوتەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە وڵاتدا،هەروەها جەختیکردەوە لەسەر پێویستی دروستکردنی پردی پەیوەندی و هاریکاری لەنێوان بەرپرس و هاووڵاتیدا، لەگەڵ جێبەجێکردنی داواکارییە رەواکانیان و نەهێشتنی ئەو ئاستەنگانەی روبەڕویان دەبێتەوە کاتێك بۆ مامەڵەکانیان سەردانی فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەت دەکەن.
هەروەک سەرۆک کۆامر دوپاتیکردەوە لە خزمەتکردنی هاووڵاتی و دابینکردنی پێداویستییەکانی، کە ئامانجێکی باڵایە و حکومەت لەپێناویدا کاردەکات.
بەپێی بەیاننامەکە :- لەبەرامبەردا پارێزگار پوختەیەکی لەبارەی پلانەکانی داهاتووی بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئەمنی و ئابوری و کشتوکاڵی پارێزگاکە پێشکەشکرد، جگە لە روبەڕوبونەوەی کەمئاوی و وشکەساڵی و کاریگەرییە مەترسیدارەکانی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان،هەروەها پارێزگار ئەو کارنامەیەی خستەڕو،کە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و تەواوکردنی پڕۆژەکان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخان بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی گەشەپێدان و بونیادنان لە وڵاتدا ئامادەکراوە.