بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی پلاندانان گفتوگۆی لەسەر میکانیزمی قەرەبووکردنەوەی بەڵێندەرانی عێراق کرد.
وەزارەتی پلاندانان لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا راگەیاندوە :- ئەمرۆ "محەمەد عەلی تەمیم" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پلاندانان و دیوانی چاودێری دارایی کرد،کە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی قەرەبووکردنەوەی بەڵێندەران،لە ئەنجامی جێبەجێکردنی پڕۆژە حکومییەکان بەپێی بڕیاری 347 ساڵی 2015 .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا:-لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لەسەرۆکی دیوان چاودێری دارایی و بریکاری وەزارەتی پلاندانان و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەت و دیوانی چاودێری دارایی ئامادەی بوون، و گفتوگۆ لەسەر پارەی قەرەبووکردنەوە و میکانیزمی خەرجکردنیان کرا ،بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، و کارکردنی هاوبەش بۆ مسۆگەرکردنی مافی هەموو لایەنەکانی جێبەجێکاری پڕۆژەکە.