دادوەر فایق زیدان: بیرۆکەی دروستکردنی هەرێمی دیکە لە عێراق ڕەتدەکەینەوە

سیاسی
  • 18-02-2024, 11:52
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "دادوەر فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،دووپاتیکردەوە کە بیرۆکەی دامەزراندنی هەرێمێکی تر ڕەتدەکرێتەوە، هاوکات  پشتیوانیکردنی خۆی راگەیاند بۆ ئیدارەی نوێی پارێزگای ئەنبار لە وەستانەوە بەرامبەر هەر بیرۆکەیەکە و هەڕەشەیەک لە یەکێتی و یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی عێراق.
    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ یەکشەممە"دادوەر فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "محەمەد نووری کەربولی " پارێزگاری ئەنبار و "عومەر مشعان  دەبوس" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە کرد، تیایدا زەیدان پیرۆزبایی ئاراستەی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنیان لەو پۆستە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لەو دیدارەدا هاوکاری داهاتووی نێوان دەسەڵاتی دادوەڕی و ئیدارەی پارێزگاکە تاوتوێ کرا بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سه قامگیری کۆمەڵگا، هەڕوەها پێویستی خێراکردن لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی ئەو کەسانەی تاوانی گەندەڵی ئیدارییان ئەنجامداوه ،بەبێ گوێدانه پێگە و کارەکانیان.
    لای خۆشیانەوە پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی،و جەختیان لەسەر پەرۆشی خەڵکی پارێزگاکە کردەوە بۆ پاراستنی یەکڕیزی عێراق و ڕەتکردنەوەی ئەو بیرۆکانەی کە کاریگەرییان لەسەر یەکگرتوویی عێراق هەیە،کە هەندێک جار  ئامانجەکە تەنیا سیاسییەکان پەرەی پێدەدەن دوور لە واقیع و قەناعەتی خەڵکی پارێزگاکە.
    سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕوونی کردەوە کە واقیعی جوگرافی و نەتەوەیی هەرێمی کوردستان جیایە و دەگەرێتەوە بۆ پێش چوونە بواری جێبەجێکردنی دەستووری کۆماری عێراق لە ساڵی 2005 ،کە لە ساڵی 1991 دوای لەشکرکێشی ڕژێمی بەعس بۆ سەر کوەیت و کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەرئەنجامی بوونی  سیاسەتە شکستخواردووەکانی ڕژێمی پێشووە.
    ئاماژەی بەوەشدا :-  کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی تایبەت و دانپێدانراوی هەیە لە نێو هەموو گەلی عێراقەوە، هەروەها دەستوور بڕگەی ڕێکخستنەوەی هەرێمەکانی لەخۆگرتبوو،بەڵام بارودۆخی داڕشتنی دەستوور لەو کاتەدا ئێستا گۆڕاون و زۆربەی ئەوانەی قەناعەتیان بەو بڕگانە هەبوو ئێستا قەناعەتیان بە پێویستی گۆڕینیان هەیە تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە باقی پارێزگاکانەوە هەیە، جگە لە هەرێمی کوردستان بە هۆی پێگەی تایبەتی خۆیەوە.
    ڕاشیگەیاند:- کە بیرۆکەی دامەزراندنی هەرێمەکانی دیکە لە هەر ناوچەیەکی عێراق ڕەتدەکرێتەوە، چونکە هەڕەشە لە یەکڕیزی و ئاسایشی عێراق دەکات،جەختیشیکردەوە لە پاڵپشتی ئیدارەی نوێی پارێزگاکە  لە وەستانەوە بەرامبەر هەر بیرۆکەیەک کە هەڕەشە لە یەکڕیزی و یەکپارچەیی ئاسایشی عێراق بکات.