بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،لەگەڵ "پاتریک دورێل" باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق سەبارەت بە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ژمارەیەک مەلەفی هاوبەش گفتوگۆیانکرد.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:- فایق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە "پاتریک دورێل " باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق و وەفدی یاوەریکرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا :- زیدان لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا تاوتوێی بەردەوامی هاوکارییە دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر چەندی مەلەفی هاوبەش کرد.