بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"وەزارەتی ناوخۆ وادەی خستنەرووی ئەپڵیکەیشنی (ڤیزەی ئەلیکترۆنی)ئاشکراکرد،هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە خستنە رووری ئەپەکە وردە وردە دەبێت.
لیوا "نەشئەت خەفاجی" بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشینگە لە وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:پرسی خستنەرووی "ڤیزەی ئەلیکترۆنی" لەنێو ئەو پڕۆژانەیە کە وەزارەتی ناوخۆ بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە کاری لەسەر کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد:-میکانیزمی کارکردن بۆ دەستپێکردنی ڤیزەی ئەلیکترۆنی وردە وردە لەڕێگەی کردنەوەی یەکەم ڤیزەی هاتنە ژوورەوەی گەشتیارییەوە دەبێت .
ووتیشی :- ڤیزەی ئاسایی و ڤیزەی سەردانیکردن بە یەکەوە دەخرێتە روو.
ڕاشیگەیاند :- کە ئەوان هیوادارن لە کۆتایی مانگی داهاتوودا تەواوی تایبەتمەندییەکان بڵاوبکرێنەوە و بە شێوەی ئەلیکترۆنی داواکارییەکان پێشکەش بکرێن.