شێخ خەزعەلی و سەرۆک کۆمار باس لە کۆتایی هێنان بە بوونی هێزی بیانی دەکەن لە عێراق

سیاسی
  • 18-02-2024, 11:46
  • +A -A

    بەغداد-INA
    رۆژی شەممە"شێخ قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لەگەڵ"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار باسیان لە  کۆتایی هاتنی هێزە بیانیەکان کرد لە عێراق.
    نووسینگەی شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە:- "شێخ قەیس خەزعەلی "ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، لە دیدارێکدا لەگەڵ عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار باسیان لە پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی و پرسی کۆتاییهێنان بە بوونی هێزە بیانیەکان لە وڵات و پاراستنی سەروەری نیشتمان کرد.
    هەر لە میانی دیدارەکەدا شێخ خەزعلی جەختی لە پێویستی ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر پرسی سەروەری و کشانەوەی هێزە بیانییەکان کردەوە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- خەزعەلی جەختیکردەوە لە گرنگی تواناکانی هێزە عێراقییەکان لە بەرگریکردن لە زەوی و ئاسمان و سنورە ئاوەکانی عێراق.
    لایەن خۆیەوه سەڕۆک کۆمار جەختی کردەوه لەسەڕ پێویستی هەوڵدانی هاوبەش لەنێوان هەموواندا،له پێناو پاراستنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی،و تەواوکردنی پڕۆسەی بنیاتنانی ئابووری و گەشەپێدانی عێراق،و ڕێککەوتنی سیاسی لەسەڕ پرسی سەڕوەڕی نیشتیمان.