بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،خواستی حکومەتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیتاڵیا دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- سەرۆک وەزیران لە میونشن پێشوازی لە "ئەنتۆنیۆ تایانی " جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان کرا ، لە بوارە جیاجیاکان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵاتی دۆست بکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە"سودانی" جەختی لە پەرۆشی حکومەت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیتاڵیا کردەوە ، بەپێی ئەو دیدگایانەی کە لە سەردانەکەی پێشووی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بۆ عێراق داڕێژراون، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش و ستراتیژی لەگەڵ ئیتاڵیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە دانوستانە بەردەوامەکان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە پرسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە حکومەت کاردەکات بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی لە عێراق، و گواستنەوەی بەرەو پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەندام، هەروەک داوای کرد کە هەموو وڵاتانی ئەوروپا هەنگاوبنێن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە،و ڕێگری کردن لە کاردانەوەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.
لای خۆیەوە "تایانی" ویستی و پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق، و بەرەوپێشبردن و پتەوکردنیان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە ، بە شێوەیەک کە سوودی هەمەلایەنەی هەبێت بۆ هەردوو وڵات.