بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"ڕەبیع نادر" بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،ئاماژەی بە گرینگی ئەنجامدانی 22 کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران دەکات لە میونشن .
"ڕەبیع نادر" لەلاپەڕەی سەرەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستیکردۆتەوە، ڕایگەیاند:- کە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە 22 کۆبوونەوەی لە میونشن ئەنجامداوە، و سیاسەتی عێراقی ڕاشکاوانە لەسەر پرسەکانی سەروەری و ئاسایش و هاوبەشی ئابووری جددی خستۆتەروو.
ئاماژەی بەوەشدا:- کە تێگەیشتنێکی گرینگی نێودەوڵەتی هەیە لەسەر خواستی عێراق بۆ گواستنەوەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئاسایشەوە بۆ هاوبەشی ستراتیژی و لە بوارە جیاجیاکاندا.
لە درێژەی قسەکانیدا "ڕەبیع نادر" ئەوەشی خستۆتەروو: پەیامەکان ڕوون بوون و ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرتبوو:
1- گرینگی ئاسایشی عێراق پەیوەستە بە ئاسایشی ناوچەکە.
2- عێراقێکی سەقامگیر لە بەرژەوەندی هەموواندایە.
3-عێراق ڕەتی دەکاتەوە ببێت بە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکیەکان.
4- پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەخێرایی هەنگاو بنێت بۆ وەستاندنی شەڕی سەر غەززە