بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) خەڵاتی ساڵانەی ڕێزلێنان لە دەزگاو کەسانی داهێنەر کە لەلایەن دامەزراوەی مەوازین بەڕێوەدەچێت پێشکەشکراو پلەی یەکەمی وەک باشترین دەزگای هەواڵی بۆ ساڵی 2023 بەدەستهێنا.
"محەمەد حەنون " بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی مەوازین،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند:-كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەک یەکێکە لەو دەزگا لەمێژینە دامەزراوانەی عێراق،وەک باشترینی هەڵبژێردرا.
ووتیشی :- لە ڕێگەی ڕاپرسی جەماوەرییەوە لەناڵەتەلەفزیۆنیەکان کەناڵی عێراقییە نیوز و لە ڕادیۆکان ڕادیۆی کۆماری عێراق لە پلەی یەکەمدا بوون لە گواستنەوەی هەواڵ بەشێوەی پیشەییانە .
ڕاشیگەیاند :- کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەک داهێنەر و جیاوازە و بە گرنگترین سەرچاوەی هەواڵ لە عێراق دادەنرێت،یەکەم دەزگایە بە وردی بەدواداچوون بۆ سەرچاوەکان دەکات و هەواڵەکانی بڵاودەکاتەوە لە هەمان کاتدا بە لەبەرچاوگرتنی بێلایەنی و پیشەیی سەلماندویەتی کە یەکەم دەزگای عێراقە.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەشی خستە روو :- کە ئێمە دڵخۆشین بە سەرکەوتنی ئاژانسەکە وەک باشترین دەزگای هەواڵ لە عێراق بۆ سێیەمجار لەسەریەک.