بەغداد-INA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه،له چوارچێوەی کارەکانی كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، "نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ "ئامۆس هۆکستا‌ين" گه‌وره ڕاوێژكارى " جۆ بايدن " سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان كۆبووه‌وه.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی هەرێم کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێرقی(INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە:- له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و هاريكاريى وزه و وه‌به‌رهێناندا، دوايين ڕێكار و هه‌نگاوه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵي له‌مباره‌يه‌وه باسیان لێوە كران.
بەپێی بەیاننامەکە" هۆكستاين " باسى له‌وه كرد كه ئه‌مه‌ريكا به بايه‌خ و گرنگييه‌وه ده‌ڕوانێته ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌خوازێت له كه‌رته‌كانى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و وزه‌دا، بره‌و به ده‌رفه‌ته‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بدات، هه‌روه‌ها پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى به به‌رده‌واميى پشتگيرى و يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هەر بەپێی بەیاننامەکە :- تاوتوێكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ديپلۆماتكاران له عێراق و كاريگه‌ريى ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.