5 کەس بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەر و جستەی مرۆڤ و تیرۆر و قاچاخچێتی نەوت دەستگیرکران

ئەمنی
  • 17-02-2024, 20:52
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە،بەڕێوەبەڕایەتی هەواڵگری و ئاسایش 5 کەسی داواکراوی بەتاوانی بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر و ئەندامی جستەی مرۆڤ و تیرۆر و قاچاخچێتی نەوت لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای عێراق  دەستگیرکرد.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا راگەیاندوە:- یەکەیەک لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی میسانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری توانیان کەسێکی مەترسیدار  دەستگیر بکەن کە لەلایەن دادگاوە بەپێی بڕگەکانی مادەکانی (4/تیرۆر و 3/قاچاخچێتی نەوت) دەستگیرکرا.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا:- لەلایەکی تر هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەغدا توانیان دوو بازرگانی ماددە هۆشبەر دەستگیربکەن ، هەروەها یەکێکی دیکەش کە بازرگانی بە ئەندامی جەستەی مرۆڤەوە دەکرد لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدا،کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو دەستگیر کرا .
    هەربەپێی بەیاننامەکە :- لەلایەکی دیکە  هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی نەجەف دوو لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانیان لە پارێزگاکە دەستگیرکرد،کە دەستگیرکردنەکە دوای ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوە.