تایبەت – ا ه ع پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی دەستیپێكرد. پەیامنێرانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقییە (ا ه ع) لەو وڵاتانە رایانگەیاند:"بنكەكانی دەنگدان لەو وڵاتانە قەرەباڵغی زۆریان بە خۆیانەوە بینیوە. پەیامنێری (ا ه ع) لە ئوردن رایگەیاند:" ژمارەی رەوەندی عێراقی لە عەمان زیاتر لە 375 هەزار كەسن بەڵام ئەوانەی كە مافی دەنگدانیان هەیە زیاتر لە 80 هەزار كەسن". پەیامنێری (ا ه ع)ش لە توركیا وتی:" بە پێی سەرژمێری فەرمی كۆمسیۆن ژمارەی رەوەندی عێراقی لە توركیا كە مافی دەنگدانیان هەیە زیاتر لە 141 هەزار كەسن". هاوكات پەیامنێری (ا ه ع) لە لەندەن رایگەیاند: "لە بەریتانیا 3 بنكەی دەنگدان كراوەتەوە یەكەمیان لە ناوەراستی لەندەن و دوەمیان لە باشوری كرویدن و سێیەمیش لە باكوری ئەو وڵاتە".