سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر پێویستی گەشەپێدانی سەرجەم کەرتەکان لە تۆڕی کارەبا دەکاتەوە

سیاسی
  • 17-02-2024, 18:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران،جەختی لەسەڕ پێویستی پەڕەپێدانی سەڕجەم سێکتەڕەکان لە تۆڕی کارەبا کردەوه .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە :-سەرۆک وەزیران لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2024 پێشوازی لە "کریستیان بروخ " بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای وزەی نێودەوڵەتی سیمێنس کرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ  لەسەر ئەو پرۆژانە کرا کە کۆمپانیای سیمێنس لە عێراق ئەنجامیدەدات و ڕێگاکانی خێراکردنی کارەکان،جگە لە پێداچوونەوە بە گرێبەستەکان و ئەو پێشکەوتنانەی لە جێبەجێکردنی بڕگەکانیاندا هاتوون، هەروەها دیراسەکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان کۆمپانیاکە و وەزارەتی نەوت سەبارەت بە وەبەرهێنان لە غازی پەیوەندیدار و پەرەپێدانی تواناکانی عێراق لەم بوارە گرنگەدا.
    بەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ڕوونیشیکردۆتەوە :-کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ئەو دەرفەتانەی کە لەبەردەستدان بۆ پەرەپێدانی کارەبا لەشێوازی دابەشکردن و گواستنەو لەناو تۆڕی کارەبای عێراقدا،وەک سەرۆکی حکومەت ئاماژەی پێداوە کە ناتوانرێت گەشەپێدانی خوازراو لە تۆڕی کارەبادا بهێنێتە ئاراوە، تەنها بە پەرەپێدانی هەموو کەرتەکان نەبێت.