بەغداد-INA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ،له ميونشن"نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا،ڕۆڵى كاريگه‌رى ئه‌ڵمانياى له شه‌ڕى دژى داعشدا به‌زر نرخاند و سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی هەرێم کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتوو:-ئەمرۆ شەممە "نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،له‌پەراوێژی کۆنفرانسی میونشن له‌گه‌ڵ "بۆريسلەبەیاننانەیەکی پيستۆريوس" وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا، ڕۆڵى كاريگه‌رى ئه‌ڵمانياى له شه‌ڕى دژى داعشدا به‌زر نرخاند و سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ک ستايشى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ يارمه‌تيدانى له پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
بەپێی بەیاننامەکە لەلایەن خۆيه‌وه وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشاندنى داعشدا، به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كاندا، دووپات كرده‌وه.