بەغداد-INA
ئەمرۆشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران،هەوڵەکانی عێراقی بۆ پەڕه پێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا دووپات کردەوه .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە:- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران لەگەڵ "ئۆلاف شۆڵتس "ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن2024 کۆبویەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراو، و کارکردن بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا بەپێی پلانی کارکردنی هاوبەش کە لە ساڵی 2023 لە بەرلین پەسەندکراوە،و پێداچوونەوە بەو لێکتێگەیشتنانەکرا کە لەسەر بنەمای کۆبوونەوە و سەردانەکانی پێشووی هاوبەش ئەنجامدراون.
بەپێی بەیانناکەکە سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە پەرۆشی عێراقدا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا، بەتایبەتی لە بواری وزە و ئابووری و پیشەسازی.
سەبارەت بە پرسی فەلەستین "سودانی " جەختی لەسەر پێویستی هەڵوێستێکی خێرای نێودەوڵەتی کرد بۆ وەستاندنی شەڕەکە، بەو پێیەی کاردانەوەی نێودەوڵەتی هاوتا نەبوو لەگەڵ قەبارەی ئەو ڕووداوەی کە بووە هۆی کارەساتی مرۆیی لە کەرتی غەززە، سەرۆک وەزیران ووتیشی :- هەوڵەکان دەبێتە هۆی وەستاندنی ئەو شەڕەی کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان هەیە،و ڕێگربوە لە هاتوچۆی کەشتیوانی دەریایی و ڕۆیشتنی دابینکردنی نەوت دەکات .
هەر بەپێی بەیاننامەکە "سودانی "ڕاشیگەیاند :- تاکە چارەسەر مافی چارەی خۆنووسینە بۆ گەلی فەڵەستین،بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک بەناوی ئەوانەوە بڕیار بدات.
هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی ناوچەکە دەدات و تا ئێستاش لەم بابەتەدا بەردەوامە، کە تێیدا سەرکەوتوو بووە لە ڕێگڕی لە هەندێک گرژی،کە بۆ ئاسایشی عێراق و ناوچەکە زۆر گرنگە ، نەک بە تەنها بۆ عێراقییەکان.
لای خۆیەوە"ئۆلاف شۆڵتس" ستایشی پەرۆشی عێراقی کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتەکەی لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات، هەروەک ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی عێراقدا لە گەیشتن بە هێمنیی لە ناوچەکەدا، هەروەها جەختیکردەوە لەسەر پێویستی بەشداریکردنی هەمووان لە دەستپێشخەری بۆ هێورکردنەوە،بەتایبەتی کە وڵاتەکەی هەوڵی زۆر دەدات بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە و ناردنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە بۆ فەلەستینییەکان،هاوکات هۆشداری دەدات لە دەرئەنجامەکانی کردنەوەی هەر بەرەیەکی نوێ جەنگ لە خاکەکانی فەلەستین.