نێچيرڤان بارزانى لە میونشن لەگەڵ دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆدەبێتەوە‌

سیاسی
  • 17-02-2024, 18:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە،لەچوارچێوەی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له‌ ئه‌ڵمانيا"نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،به‌ جيا له‌گه‌ڵ گرووپێكى په‌رله‌مانتارانى حزبى SPD و گرووپێكى ديكه‌ى هه‌ردوو حزبى CDU و CSUى ئه‌ڵمانى،په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا و عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
    لەڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- لەو کۆبونەوەیەدا  لەگەڵ سەرۆکی هەرێم ، په‌رله‌مانتاران ديد و تێڕوانينى خۆيان بۆ چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان و داهاتووى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له‌ كه‌رته‌ جياكاندا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانيان كرد له‌ رووبەرووبونەوەی تيرۆر و يارمه‌تيدانى پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تيش ئێزدييان.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لاى خۆيه‌وه‌  نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرييه‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به‌ هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانيا بۆ ئێزدييان كرد، هەروەک دۆخى پێكهاته‌كان به‌گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.