بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی هەڵوێستی عێراقی لەبارەی داواکاری بۆ وەستاندنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا دووپاتکردەوە و گفتوگۆشی وەک تاکە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەباشزانی.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە :- "قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ئۆفیسەکەی خۆی لە بەغدا ، پێشوازی لە"ئەلیکساندەر بورافینکۆف " بەرپرسی کارووبارەکانی ئۆکراینا لە بەغدا کرد .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەعرەجی لەگەڵ بەرپرسی کاروباری ئۆکرانیا لەبەغدا گفتوگۆی لەبارەی دۆخی گشتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کردووە،ئەوە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی چارەسەرکردنی قەیرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ڕێگەی کەناڵەکانی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە.
ئەعرەجی ئاماژەی بەوەدا کە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا بووەتە شەڕی پەرتبوون، هەروەها لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نییە کە ئەم شەڕە بەردەوام بێت،هەروەک جەختی لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ فشار بۆ وەستاندنی ئەوشەڕە.
بەپێی بەیاننامەکە :- ئەعرەجی لەبارەی شەڕی غەززە، ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی مەدەنی بێتاوان قوربانی ئەم شەڕەن و لە ئەنجامدا ماڵ و کار و خێزانەکانیان لەدەستداوە هەروەها تەئکیدی کردەوە لە گرنگی وەستاندنی ئەم وێرانکارییە کە خەڵک دەکاتە ئامانج و تواناکانی وڵاتان لاواز دەکەن.
لای خۆیەوە "ئەلیکساندەر بورافینکۆف " جەختی لەوە کردەوە کە گەلی ئۆکرانیا بەرگەی شەڕەکەیان گرت، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕێز لە سەروەری وڵاتەکەیان و خاکەکانی دەگرن و بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێن.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات