بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ،لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆی ئوردن و سوریا و لوبنان،میکانیزمی هاوبەشیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەریان تاوتوێ کرد.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی، تیایدا ڕاگەیاندوە :-ئەمرۆ شەممە "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی کرد کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بۆ وەزیرانی ناوخۆی عێراق و ئوردن و سوریا و لوبنان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمە هاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوەدەچیت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-لە کۆبوونەوەیەکدا کە لەسەر بانگهێشتی "مازن فرایە"وەزیری ناوخۆی ئوردن و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لەوەزارەتی ناوخۆی هەرچوار وڵات بەرێوەچوو، گفتوگۆی ورد لەسەر چالاکی باندەکانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان لەناوچەکە گفتوگۆی لەسەر کرا ، هەروەک چاوخشێندرایەوە بە چالاکی باندەکانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان لەناوخۆ و ناوچەکە و میکانیزمی کردەوەی هاوبەش و هاوکاری تاوتوێ کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان.
هەر بەپێی بەیانناکە:-کۆبونەوەکە گەیشتە کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەی گرنگ کە بەشدارن لە پەرەپێدانی هاوکاری ئەمنی نێوان هەر چوار وڵات سەبارەت بە رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان.