بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی عادل كوڕی عەبدولڕەحمان عەسومی پشتیوانی تەواوی پەرلەمانی عەرەبی بۆ عێراق دووپاتكردەوە، هاوكات داوای بەهێزكردنی هاوكاری نێوان پەرلەمانەكانی عەرەبی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ئێستا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عەرەبی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : عادل كوڕی عەبدولڕەحمان عەسومی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی پێشوازی لە محسین مەندەلاوی سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەوەكالەت كرد، لە پەراوێزی كارەكانی كۆنگرەی پەرلەمانی بۆ هاوكاری باشوور و باشوور - باشوور، بە میوانداری شانشینی مەغریب.
عەسۆمی وتی : كە عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە لەبەر ڕۆشنایی ئەو كاردانەوەی كە ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێت، ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستی یەكخستنی هەموو هەوڵەكان بۆ پشتگیریكردنی عێراق و وەستانەوە لەگەڵیدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە مەترسیدارە كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بە گشتی دەكات.
جەختیشی كردەوە : پەرلەمانی عەرەبی خوازیاری بەرزكردنەوەی هاوكاری و هەماهەنگییە لەگەڵ پەرلەمانی عێراق لە هەموو بوارەكاندا، بەتایبەت لەگەڵ عێراق كە سەرۆكایەتیی ماوەی ئێستای یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی دەكات كە هاوكارە لە كردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ هاوكاری لەگەڵ پەرلەمانەكانی عەرەبی و هەماهەنگی هەوڵەكان و هەڵوێستەكان لە هەموو كۆڕبەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ پشتگیریكردن لە پرسە عەرەبییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ئێستا.
هەروەها ووتیشی : پشتیوانی تەواوی پەرلەمانی عەرەبی بۆ كۆماری عێراق كردەوە وجەختیشی كردەوە كە عێراق وڵاتێكی سەرەكییە وسەقامگیرییەكەی پایەی ئلسایشی ناوچەكەیە.
ناوبراو هۆشداری دا لە مەترسی فراوانكردنی ململانێكانی ناوچەكە، داوای كرد پێویستی كاراكردنی ڕۆڵی دیپلۆماسی پەرلەمانی عەرەبی لە كاركردن بۆ سنوورداركردنی كاردانەوەی ئەو ململانێیانە كە كاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە هەیە.
لای خۆیەوە مەندەلاوی ئەو هەوڵانەی كە پەرلەمانی عەرەبی لە هەموو بەشدارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانیدا بۆ پشتیوانی و بەرگریكردن لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی عەرەبی و چالاككردنی دیپلۆماسی پەرلەمانی عەرەبی بەتایبەتی پرسی فەلەستین بەرز نرخاند.
ناوبراو پێزانینی خۆی بۆ عەسۆمی و هەڵوێستی پەرلەمانی عەرەبی لەگەڵ عێراق لە هەموو ئەو هەلومەرجەی كە پێیدا تێدەپەڕێت، و لەلایەن هەموو لایەكەوە جێگای ڕێز و پێزانینە.