بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و عەبدوڵڵای دووەم كوڕی حسێن پاشای ئوردن، ڕێگاكانی بەهێزكردنی هاوبەشی ئابووری و یەكگرتن لە كەرتە جیاوازەكانی گەشەپێدانیان تاوتوێ كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایشی 2024 لەگەڵ پاشای شانشینی هاشمیی ئوردن شا عەبدوڵڵای دووەمی كوڕی حسێن كۆبوەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی بەهێزكردنی هاوبەشی ئابووری و یەكگرتن لە كەرتە جیاوازەكانی گەشەپێدان، بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا و بەرزكردنەوەی دەرفەتەكانی گەشەپێدانی بەردەوام.
هەروەها پەرەسەندنەكانی دۆخی غەززە و درێژەدان بە دەستدرێژی و بەركەوتنی گەلی فەلەستین بە تاوانی جینۆسایدیش باس كرا.
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە : پێویستە كاربكرێت بۆ ڕاگرتنی كوشتنی بەرنامە دارێژراو و هەروەها داوا لە وڵاتانی گەورە و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات هەوڵبدەن و هاوكاری مرۆیی پێشكەش بكەن و ڕێگری لە تەشەنەسەندنی ململانێكان لە ناوچەكە بكەن.