بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستیكردەوە، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتان بە ڕادەی هاوكارییەكانیان لە وەرگرتنەوەی پارەی دزراو و ئەوانەی بە تاوانی دزینی پارەی گشتی سزا دراون و ئەوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواكراون، یەكلایی بكاتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە میونشن پێشوازی لە جێگری داواكاری گشتی ئەمریكا لیزا مۆناكۆ كرد لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایشی 2024.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە گرنگی بەهێزكردنی هاوكاری یاسایی و دادوەری نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد لەسەر ژمارەیەك كەیس.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە هەنگاو و ڕێكارەكانی حكومەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كرد، ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەت دەستیكردووە بە دیاریكردنی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتان بە ڕادەی هاوكارییەكانیان لە وەرگرتنەوەی پارە دزراوەكان، ئەوانەی سزادراون بە دزینی پارەی گشتی و ئەوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواكراون.