كەش و هەوای عێراق: بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و ئەگەری بارانبارینی كەم

ناوخۆ
  • 17-02-2024, 13:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و ئەگەری بارانبارینی كەمی كرد.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە،كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم و هەندێكجاریش ڕەشەبا لە ناوچەی باكوور،ساماڵ  و لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باشوور و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك وپەرشوبڵاو لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك لە ناوچەی باكور، هەروەها ساماڵ لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی سێشەممەی داهاتوو، كەش و هەوا ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست، هەروەها ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لە ناوچەكانی باكوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.