بەغدا - INA
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و هاوتا ئیستۆنییەكەی مارگوس تساكنا، ڕێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئیستۆنیایان تاوتوێ كرد.
وەزرارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : ئەمڕۆ شه ممە رایگەیاند : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران وەزیری دەرەوە ، دوێنێ هەینی، لەگەڵ وەزیری دەرەوە ی كۆماری ئیستۆنیا مارگوس تسكانا لە پەراوێزی كۆنگرەی میونشن بۆئاسایشی 2024لە 60هەمین خولی خۆیدا كە بەڕێوەچوو لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بۆ ماوەی 16-18ی ئەم مانگە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پرسە نێودەوڵەتییەكان كرا، بەتایبەتی دەستدرێژیكردنە سەر غەززە و هەلومەرجی سەختی مرۆیی و هەروەها ڕێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیستۆنیا تاوتوێ كران.
وەزیری دەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ كۆماری ئیستۆنیا دەربڕی بۆ ئەو پاڵپشتییەی كە پێشكەشی عێراقی كرد لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەڕێگەی كاری ڕاوێژكارە سەربازییەكانی لەناو هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا.