بەغدا - INA
بەپێی ڕاپرسییەك كە دەزگای گالوپی ئەمریكی ئەنجامدراوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەرزترین ئاستی پشتیوانی جەماوەری لە عێراق بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەزگایەكە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەرگێڕاوە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆك ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵی 2023دا ڕێژەی پەسەندكردنی بەهێزی (69%)ی لەنێو عێراقییەكان وەرگرتووە،ئەمەش بەرزترین رێژەیە كە لەلایەن دەزگای گالۆپەوە تۆماركراوە بۆ هەر كەسێك سەركردەی عێراقی كردووە لەساڵی 2012.
ڕاپۆرتەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو : عێراقییەكانی خوار تەمەنی 30 ساڵ بەهەمان شێوەی عێراقییە بەتەمەنەكان لە سودانییەكان (68%) ئەرێنین و زۆرینەی ئەوانەی لە كوردستان دەژین بەهەمان شێوە ڕەزامەندی لەسەر ئەدای كارەكانی سودانییەكان دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : باوەڕی عێراقییەكان بە دامەزراوە سەرەكییەكانی دەوڵەت لە ساڵی 2023 بەردەوامە لە بەرزبوونەوەیە بۆ گەیشتن بە ئاستی بەهای نوێ یان هاوتاكردنی بەهاكانی پێشوو، بەو پێیەی متمانەی عێراقییەكان بە پۆلیسی ناوخۆیی خۆیان لە ساڵی ڕابردوودا بۆ 82% بەرزبووەوە،كە بەرزترین كۆی گشتییە تا ئێستا،هەروەها پشتیوانی بۆ سوپا گەیشتە 82%، و تێڕوانینەكانی عێراقییەكان وێنەیەكی ئەرێنیتر دەكێشن.
هەروەها ڕاپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات كە متمانە بە دامەزراوەكان دەگاتە ئاستێكی نوێ، بەو پێیەی لەسەدا 57ی عێراقییەكان متمانەیان بە سیستەمی دادوەری خۆیان هەیە، كە بەرزترین ڕێژەیە لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا.