بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور كرد، هانی وڵاتان بدەن بۆ وەرگرتنی هاووڵاتیانی خۆیان لە كەمپی هوڵ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور میریانا سپۆلیار ئێگر لە پەراوێزی بەشداریكردنی بەرێزیان لە كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایشی 2024.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕەوتی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و خاچی سووری نێودەوڵەتی كرا، بەو پێیەی سەرۆك وەزیران چالاكییەكانی لیژنەی نێودەوڵەتی لە عێراق بە گرنگی و سوودێكی گەورە بۆ لایەنی عێراقی وەسفكرد، هاوكات بەشداربوون بۆ پەرەپێدانی تواناكانی كادیرانی عێراقی لە وەڵامدانەوەی ڕووداو و ئەركەكان، هەروەها لە بواری پزیشكی دادوەری و تەكنیكەكانی ناسینەوەی DNA.
سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كرد هانی وڵاتان بدات بۆ وەرگرتنەوەی هاووڵاتییان لە كەمپی هوڵ و بەتایبەتی كە عێراق ئەركەكانی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی خۆی جێبەجێكردووە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی هاوكاریی وڵاتان یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری كەمپەكە. و ئەوانەی تێیدایە، بەرەوڕووی توندڕەوی و دامەزراندنی پاشماوەی تیرۆر دەبنەوە”..
ناوبراو پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە دەستدرێژی لە غەززە نوێ كردەوە و جەختی لەسەر پێویستی وڵاتانی گەورە و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ پێشگرتن لە جینۆسایدی بەردەوامی دژی گەلی فەلەستین كردەوە.
لای خۆیەوە میریانا سپۆلیار ئێگر جەختی لەوە كردەوە : خاچی سوور بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ گەیاندنی هاوكاری بە غەززە، كار بۆ ڕێگریكردن لە فراوانبوونی ململانێكان بەرەو باقی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها بەشداری دەكات لە هاندانی وڵاتانی گەورە بۆ پتەوكردنی سەقامگیری لە غەززە و ناوچەكە و وەستاندنی ململانێكان و توندوتیژی.