سەرۆك وەزیران لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا پرسی كۆتایی هێنانی ئەركی هاوپەیمانان لە عێراق تاوتوێدەکات

سیاسی
  • 17-02-2024, 12:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا باسی كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە:محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە چوار ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا كرد، ئەوانیش: مایك تۆرنێر،مەیكیشیرل،جۆ ویلسۆن،جێری كۆنۆلی ،لە پەراوێزی بەشداریكردنی بەڕێزیان لە كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایشی 2024.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا تاوتوێ كران، هەروەها ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكاریی بنیاتنەر، هەروەها پێداچوونەوە بە ژمارەیەك دۆسیە و بابەتی بەرژەوەندی هاوبەشدا كرا، هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا دەست خرایە سەر گفتوگۆ بەردەوامەكان سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، دوای پێراگەیشتنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە قۆناغێكی پێشكەوتووی ئامادەیی و ئەدای بەرز و گواستنەوە بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییە فراوانەكانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و باقی وڵاتانی هاوپەیمانی.
    سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە : پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئاست و كەرتە جیاوازەكان، بەبێ ئەوەی سنووردار بكرێت بە تەنها لایەنی ئەمنی، ئاماژەی بە دۆخی بوژانەوە كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، ئەو چاكسازیانەی تێیدا شاهیدییە و كەرتە ئابووری و داراییە جیاوازەكان و پێشكەوتنی ئەنجامدانی هاوبەشی ئابووری یەكگرتوو لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، كە بەشدار دەبێت لە پێشخستنی گەشەپێدان و بەدەستهێنانی سەقامگیری بۆ وڵات.
    لای خۆشیانەوە ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا ئاماژەیان بە بەرژەوەندی خۆیان بۆ سەركەوتنی حكومەتی عێراق لە چەند لایەنێكدا كرد، جەختیان لە گرنگی عێراق و ڕۆڵی لە بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا كرد.