بەغدا - INA
دوێنێ هەینی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامی گفتوگۆكانی لەڕێگەی لیژنەی باڵای هاوبەشەوە بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق پشتڕاستكردەوە، هاوكات كامالا هاریس جێگری سەرۆكی ئەمریكا بانگهێشتی كۆتایی بۆ سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی نوێكردەوە بۆ سەردانی واشنتۆن بكات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كەدەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ كامالا هاریس جێگری سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوە، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایشی 2024 ،ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی گفتوگۆكان بوو لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا و جەختكردنەوە لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆكان لەڕێگەی لیژنەی باڵا هاوبەشەوە بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق، دوای تواناكانی هێزە چەكدارەكانی عێراق گەشە دەكات و مەترسی پاشماوەی تیرۆر پاشەكشە دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە گواستنەوە لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و عێراق كرا، بۆ هەموو لایەنەكانی هاوكاری هاوبەشی دووقۆڵی لە هەموو بوارەكانی ئابووری و گەشەپێدان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە هەڵوێستی پتەوی عێراق سەبارەت بە سەروەرخاكی عێراقدا، بەو پێیەی یەكێكە لەو بنەمایانەی كە لەژێر هۆكار و هەلومەرجی جیاجیادا تەحەمول ناكرێت یان پشتگوێ بخرێت.
لای خۆیەوە كامالا هاریس سڵاوی جۆزێف بایدن سەرۆكی ئەمریكای گەیاند و بانگهێشتنامەكەی بۆ سەرۆك وەزیران بۆ سەردانی واشنتۆن نوێكردەوە.
ناوبراو جەختی لە ئیدارەی ئەمریكا لە پەرۆشی سەركەوتنی حكومەتی عێراق لە بوار و دۆسیەی جیاجیادا كردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەكان، ئاماژەی بەوەش كرد كە حكومەتی ئێستا توانای خۆی سەلماندووە بۆ دۆزینەوەی هاوبەشی سەركەوتوو كە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراق و بەشدار بێت لە دامەزراندنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بەرژەوەندی وڵاتەكەی بۆ گفتوگۆی بەردەوام لەڕێگەی لیژنەی باڵای هاوبەشەوە سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەربڕی.