بەغدا - INA
محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە دەبێت دەستدرێژی بۆ سەر غەززە ڕابگیرێت و ڕێگری لە فراوانبوونی بگیرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیاداهاتووە: محمد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دوێنێ هەینی چاوی كەوت بە نەجیب میقاتی سەرۆك وەزیرانی لوبنان لە پەراوێزی بەشداریكردنی لەكۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایشی 2024 و لە میانی دیدارەكەدا گفتوگۆ لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و لوبنان و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی ئاڵوگۆڕكردن لە لایەنەكانی بەرژەوەندی هاوبەش لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی برادا كرایەوە.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا : بەردەوامی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە و ئەو مەترسییەی كە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەكە دروستی دەكات،پێویستی بە ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییە هەیە وهەروەها ڕێگری بكرێت لە فراوانبوونی، جگە لە ڕاگرتنی ئەو كۆمەڵكوژییەی كە گەلی فەلەستین رووبەرووی بۆتەوە و هەوڵدان بۆ فراوانكردنی ململانێكان لە ڕێگەی هێرشكردنە سەر لوبنانی برا و سنوورەكانی.
دووپاتیشی كردەوە كە عێراق بەردەوامە لە گەیشتن بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕ و یەكگرتن لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست لە ناوچەكەدا، بە شێوەیەك كە ئامرازەكانی گەشەپێدان و دەرفەت بۆ گەلەكەی دابین بكات، هەروەها ئامرازەكانی تێپەڕاندنی قەیرانە ئابوورییەكان دابین بكات.
لای خۆیەوە میقاتی جەختی لە پەرۆشی لوبنان كردەوە بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا، هەروەها بەردەوامبوون لە هاریكاری بنیاتنەر لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەكاندا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەكانی عێراق بۆ پشتیوانی لە لوبنان دەربڕی، هەروەها دابینكردنی سووتەمەنی و پاڵپشتی بۆ پاڵپشتیكردنی گەلی لوبنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی و تەحەددییە ئابوورییەكان.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات