بەغدا - INA
محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پێویستی دامەزراندنی ئەنجوومەنێكی هاوبەشی عێراق و ئەرمەنی كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : ئێوارەی دوێنێ هەینی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ نیكۆڵ پاشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمەنستان لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایشی 2024، و لە میانی دیدارەكەدا پێداچوونەوەیەك بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەیان و بەهێزكردنی هاوبەشی ئابووری بۆ بەرژەوەندی گەلانی عێراق و ئەرمەنستان كرا.
ئاماژەی بەوەشدا : لەكۆبوونەوكەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ناوچەكە و نێودەوڵەتیكرا،هەروەها پێداچوونەوە بەرووداوەكانی غەززەكرا،هەروەها لەبەردەوامی ململانێكانی ناوچەی سستەمی نێودەوڵەتی لەچارەسەركردنی دۆسیەكانی پرسەكان پەك دەخات،پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری پێویستە بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی گەلان، و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی ئابووری و كەشوهەوا.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە پێشكەوتنی بەردەوامی ئاستی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات، پێویستی دامەزراندنی ئەنجوومەنێكی هاوبەشی عێراق و ئەرمەنی، بەهێزكردنی ڕۆڵی كەرتی تایبەت لە ڕەخساندنی دەرفەتی ئابووریی هاوبەش و چالاككردنی هاتوچۆی ئاسمانی ڕاستەوخۆ لە نێوان فڕۆكەخانەكانی عێراق و ئەرمەنستان، جگە لە دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی لیژنەی هاوبەش.
لای خۆیەوە پاشینیان سڵاوی ڤاهاگن خاچاتوریان سەرۆك كۆماری ئەرمینیای گەیاندە جەنابی، و خواستی بۆ سەردانی عێراق لە زووترین كاتدا بەمەبەستی فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاریی نێوان هەردوو وڵات و چاوەڕوانی چەسپاندنی هاوبەشی لەگەڵ عێراق.