بەغدا - INA
محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە مێتا فرێدریكسن هاوتا دانیماركییەكەی كرد بۆ سەردانیكردنی عێراق، هاوكات جەختی لە گرنگی دامەزراندنی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : ئێوارەی دوێنێ هەینی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی دانیمارك مێتا فرێدریكسن لە پەراوێزی بەشداریكردنی لەكۆنفرانسی ئاسایشی2024 میونشن كۆبووەوە و ئاڕاستەی سەرەتای كۆبوونەوەكە بانگهێشتنامەیەك بۆ فرێدریكسن بۆ سەردانی عێراق،هەروەها باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا، هەروەها ئاسۆی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاوازەكاندا بەتایبەتی لە بوارە ئابوورییەكان، بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی دوو وڵاتی دۆست دەكات.
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە: گرنگی دامەزراندنی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بەگشتی و هاوبەشی دووقۆڵی لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، ئاماژەی بە خواستی عێراق بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ كۆمپانیا دانیماركییەكان، لەگەڵ ئەزموونی بەرفراوانیان بۆ بەشداریكردن لە گەشەپێدان و پڕۆژە ستراتیژییەكان.
لای خۆیەوە فرێدریكسن جەختی لە پەرۆشی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هاوكاری لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەكاندا، هەروەها فراوانكردنیان بۆ ئەوەی كەرتەكانی ئابووری و پیشەسازی و كشتوكاڵ و كەرتەكانی تری وەبەرهێنان بگرێتەوە.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات