بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت، موحسین مەندهلاوی، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و ڕۆشنبیریی جیهانی ئیسلامی، سالم بن محهمهد ئەلمالیک، باسیان لە بەهێزکردنی ئاستی هاوکاری و هاوبەشی دوولایەنە لە نێوان عێراق و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیدا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووه" سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت، موحسین مەندهلاوی لهگهڵ سالم بن محمد الملک، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیریی جیهانی ئیسلامی (ئیسیسکۆ) كۆبووهوه و ژمارەیەک بابەت و فایلی جێی بایەخی هەردوولا، لەوانەش هاوکاریی دووقۆڵی نێوان عێراق و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لەسەر بابەتگەلی پەیوەندیدار تاوتووێكران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" کە لە پەراوێزی بەشداریکردن لە کۆنگرهی پەرلەمانی بۆ هاوکاریی باشوور ـ باشوور ، کە لەلایەن مەغریب میوانداریكراوه مەندەلاوی و ئەلمالیک کۆبووینهوه و جەختیان كردووه لە گرنگی پەرەپێدانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام كهلهئاستی ئهو گۆڕانکارییەکانی ئێستای جیهان بێت، هەروەها ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان هەردوولا و پلانەکان و دەستپێشخەرییەکانی دەستپێکردنی لەلایەن ڕێکخراوەکەوە لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و جیهاندا تهوهرهێكی دیكهی كۆبوونهوه بووه.