به‌غدا-INA
سەرۆک کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان، ئەمڕۆ هەینی، جه‌ختیان لەسەر گرنگی پتەوکردنی بنه‌ماکانی دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هاووڵاتییاندا کرد.
بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێدا هاتووە: سەرۆکی کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە" لە میانی کۆبوونەوەیهکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی گشتی وڵات کرا، و بەهێزکردنی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە پاڵپشتیکردنی هێزی یاسا و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری.
هه‌روه‌ها وتی" هه‌ردوولا جه‌تیان له‌گرنگی پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و پتەوکردنی بنه‌ماكانی دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان هاوڵاتیاندا کردەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووه كه جەختکرایەوە لەسەر درێژەدان بە هاوکارییە بەرهەمدارەکانی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە شێوەیەک کە هاوكاری نێوان دەسەڵاتی دەستووری لە بواری یاسادانان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پته‌وتر بكات، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی حاڵەتەکانی ئەو دەستگیرکراوانەی کە ماوه‌ی سزاکانیان به‌كۆتایی هاتووه.