بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت و عادل عهسومی، سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی، هێرشەکانی سەر عێراق و ههندێ لە وڵاتانی عەرەبییان شەرمەزار کرد، هاوکات هۆشدارییان لە فراوانبوونی ململانێکان دا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت، لە ئهمڕۆ لهپەراوێزی کۆنگرهی پەرلەمانی بۆ هاوکاری باشوور-باشوور، کە لەلایەن مەغریبەوە میوانداری دەکرێت، لەگەڵ عادل عهسومی، سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی كۆبووهوه.
لە میانی كۆبوونهوهكهدا میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان پەرلەمانە عەرەبییەکان تاوتوێ کرا و جەختیان لەسەر یەکخستنی هەوڵ و هەڵوێستەکان لە مەکۆیه نێودەوڵەتییەکان كردهوه سەبارەت بە پرسە چارەنووسسازەکان و بەتایبەتی پرسی فەلەستین و ئیدانهكردنی تاوانەکانی زایۆنیستی دژ بە گەل فهلهستین لە کەرتی غەززە ، و داوا بكرێت كهفشاری زیاتر بكرێت بۆ کۆتاییهێنان بەم دەستدرێژییە و گهیاندنی هاوکارییەکان، هەروەها ئیدانەکردنی هێرشەکانی سەر عێراق و یەمەن و لوبنان و سوریا و کاردانەوەی ئەم پێشێلکارییانە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و فراوانبوونی ململانێکان.