بهغدا-INA
ئهمڕۆ هەینی، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دهستگیریكردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند کە زیاتر لە دوو ملیۆن حەبی مادەی هۆشبەری پێبووه.
لە ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست و بەدواداچوونی بەهێزی هەواڵگری لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق، مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق توانیان ژمارەیەک بازرگانی ماددهی هۆشبهر دەستگیر بکەن کە پەیوەندییان بە یەکێک لە تۆڕە نێودەوڵەتییەکانەوە هەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" دوای هەڵکوتانە سەر حەشارگەکانیان لە بەغدای پایتەخت، دەست بەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن حەبی ماددەی هۆشبەردا گیرا، کە بەنیازبوون لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق دابەشی بکەن.
ههروهها وتی" ئەو کەسانەی دەستگیرکراون و ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بەپێی پێویست ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کران.