به‌غدا-INA
به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگیری سه‌ربازی ئه‌مڕۆ هه‌ینی راگه‌یاند كه‌ده‌ستیان به‌سه‌ر 6000 هه‌زار حه‌بی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌پارێزگای ئه‌نبار گرتووه.
به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگیری سه‌ربازی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، راگه‌یاندووه" به‌پێی زانیاری سه‌ربازی وردی هۆبه‌ی فریقه‌ی پێنجی سه‌ر بهبهرێوبهرایهتی هه‌واڵگیری سه‌ربازی وبه‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌واڵگیری هێزی لیوای نۆزده و له‌دوای گه‌ران و لێكۆڵێنه‌وه، شوێنی شاردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه6000 هه‌زار حه‌بی هۆشبه‌ری تێدابوو له‌مادده‌ی (001) جۆری لهكزز له‌ناوچه‌ی رومێله‌ی سه‌ر به‌قه‌زای روتبه له‌پارێزگای ئه‌نبار دۆزرایه‌وه وده‌ست به‌سه‌ریدا گیرا. هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م حه‌بانه راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وتایبه‌تمه‌ند كران.