به‌غدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی لە ئه‌دمیراڵ ستیورات مونیش فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی هاپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی لە ئه‌دمیراڵ ستیورات مونیش فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی هاپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)کرد، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن 2024.
هه‌روه‌ها وتی" لە کۆبوونەوەیه‌کەدا ره‌وشی گشتی ئاسایشی ناوچەکە وهاوکاری نیوان نێرده‌ی ناتۆ ولایه‌نه ئەمنییه‌كانی عێراق بەتایبەتی لە بواری مەشق و هەماهەنگی هەواڵگریدا له‌دوای كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش و گه‌رانه‌وه‌ی فه‌رماندارێتێ ئه‌ركی نێرده‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ بۆ لای هۆڵه‌ندا له‌مانگی ئاریاری داهاتوو خرانه به‌ر باس و لێكۆلینه‌وه.
سەرۆک وەزیران ستایشی ئاستی هاوکاری نێوان هێزە چەکدارەکانی عێراق وهاوپه‌یمانی ناتۆ و هەماهەنگیكردن بۆ زیاتر پته‌وكردنی ئاسایش و سەقامگیری هه‌رێمایه‌تی و نێودەوڵەتی کرد.
له‌لای خۆیەوە ئه‌دمیراڵ مونیش پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئەو ئاسانکاری و پاڵپشتیانەی کە حکومەت پێشکەش به‌نوێنەرایەتی ناتۆ دەکات کە لە عێراق کاردەکات.
وه‌زیری ناوخۆیی به‌ریتانیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات