به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ هەینی، دەزگای هەواڵگری بەرپرس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیرکردنی ٦ کەسی داواکراوی دۆسیەی تیرۆریستی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگریدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغدا، ناوچه‌ی کەرخ، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری کرد لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و توانیویانە شەش داواکراوی پەیوەندیدار بە کەیسی تیرۆره‌وه بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیر بكه‌ن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە" کاتێک لێکۆڵینەوە لە تۆمەتباران کرا، ڕاشکاوانە دانیان بەوەدا ناوە کە لە باندە تیرۆریستییەکانی داعشدا ئەندامبوون و لە بەرامبەر ئەندامبوونیان لەو باندە تیرۆریستییانە بڕێکی کەم پارەیان پێدەگات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: لێدوانه‌کانیان تۆمارکراوه و ڕه‌وانه‌ی ده‌زگای داد کراون وه‌ک ئاماده‌کارییه‌ک بۆ ئاماده‌بوونیان له‌به‌ڕده‌م ده‌زگای دادوه بۆ وه‌ڕگرتنی سزای دادپه‌ڕوه‌ڕی خۆیان.