بهغدا-INA
سەرۆکی کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ هەینی جەختی لە گرنگیدانی پێویست بە نەینەوا بۆ تێپەڕاندنی ئەو سەختییانەی داعش بەجێی هێشتووە كردهوه، هاوکات جەختی لە سەر پێویستیی هەموو بەرپرسێک کردەوە بۆ گەیاندنی پەیامی خۆی بە هاووڵاتیانی خۆی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە “سەرۆکی کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە سەرۆکی فراكسیۆنی پەرلەمانی بابلیون، ئەسوان کلدانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئەحمەد حەسوود و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەن كرد.”
ئاماژەی بەوەشکرد" لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە ئەندامانی ئەنجومەن کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکانیان، هیوای سەرکەوتن بۆیان خواستن لە ئەرک و کارەکانیاندا، ئاماژەی بهڕادەی ئەو بەرپرسیارێتیەیكرد کە لەسەریانه کە بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خەڵکی پارێزگا و چەسپاندنی سەقامگیری ئاسایش و ئابووری و پێشخستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتەکانی پارێزگای نەینەوا.
ههروهها وتی"پێکهاتە جیاوازهکانی پارێزگاکە سەرچاوەی هێزن بۆ یەکگرتوویی و پاراستنی پێكهاتهی کۆمەڵایەتی و گەل، جەختیشی لەوە کردەوە كهپێویستە هەموو بەرپرسێک ئەرکی خۆی لەبەردەم هاووڵاتیانی خۆیدا بە ڕاستگۆیی و دەستپاکییەوە بەجێبهێنێت و شەرەفی بەرپرسیارێتی بە دڵسۆزیەوە هەڵبگرێت.
ئهوهشی خستهروو" كهگرنگیدان بە پارێزگاری نەینەوا و دانیشتووانەکەی پێویسته بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سەختییانەی داعشی تیرۆریستی بەجێیان هێشتووە، داوای لە ئەنجومەنی پارێزگاکە کرد پێداویستییەکان دەستنیشان بكهن، و ئەولەویەت و گرفتانەی بەردەم پارێزگاکە دیار بكهن، و بە هەماهەنگی لهگهڵ سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و حکومەتی ناوخۆیی کاربکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان .
سەرۆکی کۆمار لە درێژەی قسەکانیدا، سەبارەت بەدۆخی خراپی ئاوارەکان، و پێویستی چارەسەرکردنی ئەم پرسە بە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان بە پشتبەستن بە بڕیاری داخستنی کەمپەکان، وتی" پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت كهلەم بوارهدا ئهنجامی داوه گرنگه، ههروهها كار وپرۆژهكانی دیكه كهله لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئهنجام دهدرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوچە ئاوارەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، بەتایبەتی تەندروستی و پەروەردەیی.
لهلای خۆشیانەوە سەرۆکی فراكسیۆنی بابلیۆن و ئەندامانی شاندی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دووپاتیان کردەوە كهلە هیچ هەوڵێکدا بۆ باشترکردنی دۆخی پارێزگا و هاووڵاتیانی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگاکەی پاشگز نابنهوه، وسوپاس وپێزانین خۆیان بۆ سەرۆکی کۆمار دهربری بۆ گرنگیدان بە پارێزگای نەینەوا و پشکنینی بەردەوامی بۆ بارودۆخی دانیشتووانەکەی.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات