بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە حکومەت هەوڵدەدات کۆتایی بە ههبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بهێنێت.
لە بەیاننامەیەکدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراووە، تێیدا هاتووە، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە دەیڤید کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کرد، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2024.
سەرۆک وەزیران لە میانی دیدارەکەدا باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیای کردووە، و گرنگی بەرزکردنەوە و بەهێزکردنیان لە هەموو ڕوویەکەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتی دۆست بکات، وتی" عێراق ئەمڕۆ زەمینەیەکی بەپیت بهرپای كردووه بۆ وەبەرهێنان و کاری ئابووری، و دەرگاکانی وەبەرهێنان کراوەن لەبەردەم کۆمپانیا بەریتانیەکاندا.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت هەوڵدەدات کار لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێکبخات، هەنگاو بنێت بەرەو کۆتایی هێنان بە ههبوونی ئهم هاوپهیمانه لە عێراق، وههوڵدهدات هەنگاو بنێت بۆ پەیوەندییە دوو قۆڵییە فرەلایەنەکان لەگەڵ وڵاتانی ئهندامی ئهم هاوپەیمانییه.
سەبارەت بە دۆخی غەززە، سودانی ئاماژەبهوهدا كه بەپێویسته زلهێزەکان ڕۆڵی خۆیان لە کۆتاییهێنان بە شەڕی بەردەوام لە ناوچەکانی فەلەستین، و وەستاندنی کاردانەوەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان بگێرن، ههرووهها پێویسته هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزرێن و پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە بۆیان رهوانه بكرێن، دوای ئەو وێرانکارییە هەمەلایەنەی کە بەهۆی هێزەکانی داگیرکەر لە کەرتی غەززەدا دروست بووە.
لهلای خۆیەوە کامیرۆن ویستی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەربڕی، بە شێوەیەک کە سوودی هاوبەش بەدەستبهێنێت، جەختیشی کردەوە کە نابێت ئەو پەیوەندییانە سنووردار بکرێن بە لایەنی ئەمنی، کە لە ڕێگەی بەشداریکردنی بەریتانیا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێکدەخرێت، بەڵکو وڵاتەکەی ئارەزووی دروستکردنی فرە هاوبەشی لەگەڵ عێراق ههیه، بەتایبەتی لەڕووی ئابووری و گەشەپێدانەوە.