وەزیری بازرگانی: پێشوازی و خواستی نێودەوڵەتی بۆ زیادكردنی وەبەرهێنان لە عێراقدا هەیە

ئابوری
  • 15-02-2024, 20:59
  • +A -A

    قاهیرە -  INA- رەشا محەمەد
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری بازرگانی ئەسیر غرێری، پێشوازییەكی بەرفراوان و خواستێكی نێودەوڵەتی بۆ زیادكردنی وەبەرهێنان لە ناوخۆی عێراق ئاشكرا كرد، هاوكات تەئكیدی لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لەگەڵ 3 وڵات لەو بارەیەوە كردەوە.
    لە میانەی بەشداریكردنی لە خولی 113ی ئەنجومەنی ئابووری و كۆمەڵایەتی كە لە كۆمكاری عەرەبی بەڕێوەچوو، غرێری لە وتارێكیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: عێراق ئەمڕۆ هەوڵدەدات، لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ژینگەی وەبەرهێنان باشتر بكات و هەوڵدەدات پێشوازی لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بكات بە ئامانجی باشتركردنی واقیعی ئابووری لە عێراق و ڕاگەیاندنی بەردەستبوونی دەرفەتی گەورەی وەبەرهێنان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە عێراقدا چەندین پڕۆژەی گرنگ هەن، لەوانە ڕێگای گەشەپێدان و هێڵی شەمەندەفەری نێوان كەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف، ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە وەبەرهێنان لە كەرتی تایبەت لە عێراق بكرێت.
    رونیشیكردەوە: عێراق هەوڵدەدات پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی زیاد بكات.
    راشیگەیاند: دەستپێشخەریی گەورە لەلایەن وڵاتانی عەرەبیەوە هەیە، پێشوازییەكی گەورەش لەلایەن ئەوانەوە كرا بۆ زیادكردنی وەبەرهێنان لە عێراق و جێبەجێكردنی چەندین ڕێككەوتن و كۆنفرانسی ئابووری، چەندین پرۆتۆكۆل هەیە و لەگەڵ وڵاتانی ئیمارات و قەتەر و میسر جێبەجێكراون ، و پێكهێنانی لیژنەكان كە شاندەكانی بازرگانان و كەرتی تایبەت لە ناوخۆی عێراق لەخۆدەگرن، و تێبینیمان كرد گۆڕانكاری بەرجەستە هەیە لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئابووری و سیاسەتی ئابووری گشتی دەوڵەتی عێراق.
    جەختیشیكردەوە: ئەمە ئەوەیە كە عێراق ئاواتەخوازە، چونكە هەنگاوەكانی دەستی پێكردووە بۆ گەیاندنی پەیامی خۆیان بە هەموو وڵاتان، هەروەها ئابوری عێراق لە ماوەی داهاتوودا شاهیدی بووژانەوەی بەرچاو دەبێت بەمەبەستی گەیشتن بە بەرژەوەندی هاوبەش و گەیشتن بە قازانجی هاوبەش لە نێوان عێراق و وڵاتانی عەرەبی، و وتیشی: دەستپێشخەریی خێرا لە وەبەرهێنانی ژێرخان لەگەڵ لایەنەكانی میسری و قەتەری و ئیماراتی لەڕێگەی زۆرێك لە ڕێككەوتنەكانەوە هەیە كە لە ماوەی پێشوودا ئەنجامدراون.