شێخ خەزعەلی و پارێزگاری زیقار باس لە واقعی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی پارێزگاكە دەكەن

سیاسی
  • 15-02-2024, 20:29
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس  ئاوەدانی و گرنگی هەوڵە هاوبەشەكانی هەمووان بۆ خزمەتكردنی پارێزگاكە كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی لە نوسینگەكەی خۆی لە بەغدا پێشوازیكرد لە مورتەزا ئیبراهیمی پارێزگاری زیقار و شاندی یاوەری، كە هەردوو جێگری پارێزگاری لەخۆگرتبوو.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە شێخ خەزعەلی ، جەختیكردەوە لە گرنگی جێبەجێكردنی لامەركەزییەت لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی گەشەپێدان و وەبەرهێنان لە پارێزگادا، لەگەڵ پێویستی ئەوەی لەگەڵ پلان و بەرنامەكانی حكومەتی فیدراڵیدا بگونجێت.
    تەئكیدیشیكردەوە: كە حكومەتی خۆجێی لە پارێزگا، بە قۆڵی جێبەجێكردنەكەی و ئەنجومەنی یاسادانان و سەرپەرشتیكردنی، شارەزاترە لە پێداویستییەكانی هاوڵاتیان بۆ خزمەتگوزاری و پڕۆژە سەرەتاییەكان كە دەبێت هەمووان هاوكار بن بۆ بەدەستهێنان و پێشخستنی.
    هەروەك باسی لە  گرنگی كارە خزمەتگوزاری و ئابووری و كۆمەڵایەتیەكان كرد كە لەلایەن حكومەتی خۆجێی و دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەكانییەوە ئەنجام دەدرێن.
    شێخ خەزعەلی راشیگەیاند: پارێزگای زیقار و گەلەكەی شایەنی گرنگیدانن بە پێشكەشكردنی پڕۆژە و خزمەتگوزارییەكانی گەشەپێدان و كۆمەڵایەتی، هەروەها كاركردن بۆ گرنگیدان بە گەنجان و وەبەرهێنانی وزەیان بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگا، هەروەها پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەمووان هەیە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە و دوورخستنەوەی دۆسیە خزمەتگوزارییەكان لە موزایەدەی سیاسی.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە  پارێزگاری زیقار سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەڵوێستەكانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی و ڕۆڵی گەورەی نیشتمانی و گرنگیدانی بەردەوامی بە خزمەتكردنی هاوڵاتیان، و جەختیشیكردەوە: كە راسپاردە و تێبینییەكانی دەبنە بنەمای ئەو پلان و بەرنامانەی كە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە دەخرێنەڕوو.