مەندەلاوی ڕۆڵی لیژنەكان لە كاراكردنی ڕۆڵی چاودێری پەرلەمان بەرزدەنرخێنێت

سیاسی
  • 15-02-2024, 20:04
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، ڕۆڵی لیژنەكانی پەرلەمانی لە كاراكردنی ڕۆڵی چاودێری پەرلەمانی بەرزنرخاند.
    نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی ستایشی هەوڵی لیژنەكانی پەرلەمانی كرد كە كاردەكەن بۆ كاراكردنی ڕۆڵی چاودێری پەرلەمان لەڕێگەی بەردەوامبوون لە میوانداریكردنی بەرپرسانی حكومەت لە وەزارەت و دامودەزگا جیاوازەكانی حكومەت و دەستنیشانكردن و ڕاستكردنەوەی نەرێنییەكان، بە تایبەت لیژنەی كارەبا و وزەی پەرلەمان لە میوانداریكردنی بەرپرسانی وەزارەتی كارەبا.