بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، جەختی لە گرنگی رۆڵی تەواوكاری نێوان ئەنجومەنی پارێزگاكان و حكومەتی فیدراڵی كردەوە.
رەوتی حیكمە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، لەگەڵ پارێزگارەكانی زی قار و نەجەفی ئەشرەف، مورتەزا ئیبراهیمی و یوسف گناوی، بەجیا كۆبووەوە و پیرۆزبایی دەركردنی فەرمانی دەستبەكاربوونی كۆماری لێكردن.
ئاماژەشی دا: بەسروشتی هەردوو پارێزگارەكە و ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەها گوێگرتن لە ئەولەویەتەكانیان لە بەڕێوەبردنی ئەم دوو پارێزگارە ئازیزەدا.
حەكیم جەختیكردەوە: لە پێویستی هەمەچەشنكردنی هەوڵەكان و دابەشكردنی ڕۆڵەكان لە نێوان ناوەند و قەزاو ناحیەكاندا، و وتیشی: ئەو دوو پارێزگایە فراوانن و خەڵكەكەیان چاوەڕوانی زۆر شت لە حكومەتی خۆجێیەتی دەكەن لە ماوەی داهاتوودا.
حەكیم تەئكیدی، لە رۆڵی تەواوكاری نێوان ئەنجومەنی پارێزگاكان و وەزارەتەكانی حكومەتی فیدراڵی و سوودوەرگرتن لە ئەزمونی حكومەتە خۆجێیەكانی پێشوو و پارێزگارەكانی پێشوو كردەوە.
هەروەك سەید عەمار حەكیم، باسی لە پێویستی بەدواداچوون كرد بۆ تەواوكردنی ئەو پڕۆژانەی نزیكن لە تەواوبوون و پاڵپشتیكردنی كەرتەكانی گەشتیاری تەندروستی، پەروەردەیی، ئایینی و شوێنەواری، هەروەها گرنگی چاكسازیی ژینگەیی و ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوون و بە بیابانبوون و گرنگیی هێنانی ئەو پڕۆژانەی كە ئابووری دەجوڵێنن، هەلی كار دەڕەخسێنن و وەبەرهێنان و سەرمایە ڕابكێشن.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، پێشنیاری پێویستی هێوربوونەوە و گرنگیدان بە خزمەتكردنی خەڵكی هەردوو پارێزگاكەی كردووە.