بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی پێشبینی كرد ئەم شەپۆلی بارانبارینە ڕۆژی شەممەی داهاتوو كۆتایی پێبێت، و ئاماژەی بەوەشدا: ئەگەر زۆرە لە كۆتایی مانگی شوباتدا شەپۆلەكە بگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسی عامر جابری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وڵات شەپۆلێكی باران گرتیەوە لە ئەنجامی تێكەڵبوونی دوو زمە پاڵەپەستۆ، یەكەمیان لە دەریای ناوەڕاستەوە هاتووە و دووەمیان لە دەریای سوورەوە هاتووە، كە بووە هۆی بارانبارین لە سەرتاسەری وڵاتدا، كە هەندێك ناوچە بە سوكی و هەندێك ناوچە بە مامناوەندی و هەندێك ناوچەش شەپۆلەكە بە قورسی گرتیەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ئێستا شەممەی داهاتوو كۆتایی دێت، بەڵام لە كۆتایی مانگی شوباتدا جارێكی دیكە دەبارێتەوە.
سەبارەت بە لافاو لە هەندێك ناوچە، جابری رونیكردەوە: دەستە لە ڕاپۆرتی خۆیدا كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، بەتایبەتی لەسەر سنووری ڕۆژهەڵاتی وڵات كە هاوسنوورە لەگەڵ ئێرانی دراوسێ.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات