بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ هاوتا هۆڵەندییەكەی مارك روتە، لەسەر پێكهێنانی ئەنجومەنێكی هەمەلایەنەی هاریكاری دوولایەنە ڕێككەوتن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ هاوتا هۆڵەندییەكەی مارك روتە، گفتوگۆی كرد لەبارەی زیادكردنی هاریكاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، ئەمەش دوای گەیشتنی بۆ هۆڵەندا، بە یاوەری هەردوو وەزیری دەرەوە و كشتوكاڵ.
ئاماژەی بەوەشكرد: دوای گفتوگۆكان نانخواردنی نیوەڕۆ بۆ ڕێزلێنان لە سەردانە فەرمیەكەی سەرۆك وەزیران بەڕێوەچوو، هەروەها كۆبوونەوەیەكی فراوان لەنێوان شاندی هەردوو وڵات ئەنجامدرا، كە بریتی بوو لە گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەی زیاتر و بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش.
رونیشیكردەوە: لەمیانەی لە گفتووگۆكاندا ڕێككەوتن كرا بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنێكی هەمەلایەنەی هاریكاری دوو قۆڵی لە نێوان عێراق و هۆڵەندا، كە لێژنە تایبەتمەندەكان لە بوارە جیاجیاكان لقیان لێدەبێتەوە ، دیارترینیان لیژنەی هاوكاری لە بواری كشتوكاڵ و پەرەپێدانی ئاو و تەكنەلۆژیاكانی ئاودێری، بە شێوەیەك كە بۆ پێداویستییەكانی عێراق بگونجێت، كە ڕووبەڕووی كەمی ئاو دەبێتەوە، هەروەها بە پێی ئەو ڕێكارانەی حكومەت كە جێبەجێی دەكات، و لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ئەزموونە بەرفراوانەدا كە كۆمپانیا هۆڵەندییەكان لەم بوارەدا هەیانە.
بەپێی بەیاننامەكە، سودانی پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ڕۆڵی هۆڵەندا لە پشتیوانیكردنی عێراق لەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە كاتی شەڕی داعشدا، و جەختیشیكردەوە: لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بۆ بەردەوامی هەوڵەكانی هاریكاری و سەقامگیری، هاوكات هەڵوێستی عێراقی نوێكردەوە سەبارەت بە نەبوونی پێویستی مانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی تواناكانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق.
سەرۆك وەزیران ئاماژەشی دا: بە گرنگی هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی دەستدرێژی لە غەززە، و وتیشی: پێویستە وڵاتانی ئەوروپی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە پاراستنی گەلی فەلەستین لە تاوانی جینۆساید لە دژیان لەسەر خاكی مێژوویی خۆیان.
لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا خواستی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە، بۆ چەسپاندنی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و گواستنەوەی پەیوەندییەكانی هاریكاری لە لایەنی ئەمنیەوە بۆ لایەنی ئابووری و بوارەكانی تری گەشەپێدان و كردنەوەی دەرگاكان بۆ بەشداریكردن لە بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و پلانی گەشەپێدان و پڕۆژە ئابوورییە ستراتیژییە گەورەكان.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست