پارێزگاری هەولێر: بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە 4 ناوچە زیانیان بەركەوتووە

ناوخۆ
  • 15-02-2024, 18:06
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر تەئكیدیكردەوە: بارانبارینی بەخوڕ و لافاو زیانی بە 4 ناوچە گەیاندووەو ئێستا دۆخی پارێزگاكە ئاسایی بووەتەوە، و وتیشی: تەنها زیانی ماددی هەیەو  هیچ زیانێكی مرۆیی تۆمارنەكاوە.
    خۆشناو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: پارێزگا هەوڵەكانی بۆ روبەروبوونەوەی بارانبارینی زۆر كۆكردەوە و كارە مەیدانییەكانی چالاك كرد بۆ دروستكردنی رێرەوی باراناو و كەمكردنەوەی زیانەكان، و وتیشی: لە هەولێر چوار ناوچە هەن كە زیانیان بەركەوتووە و مەترسی لافاو هەبووە لە ئەنجامی بارانبارینەكەدا.
    رونیشیكردەوە: ناوچەكان بریتین لە سەیداوا، گڵكەند، شەقامی 100 نزیك فامیلی مۆڵ، و پردی ئەكرەم مەنتك، و جەختیشیكردەوە: ئێستا دۆخی هەولێر ئاسایی بووەتەوە.
    خۆشناو لە درێژەی قسەكانیدا، رایگەاند: هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، لە ماوەی چەند كاتژمێری رابردووشدا سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئامادەباشیدابوون بۆ روبەڕوبوونەوەی باران و لافاو، و وتیشی: بەداخەوە بەشێك لە هاووڵاتیان ئۆتۆمبێل و دوكانەكانیان زیانی بەركەوتووە.