بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدی لەسەر پێویستی كاراكردنی بڕگەكانی یاسای رزگاربوانی ئێزدییەكان و داخستنی كەمپی ئاوارەكانی كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید لە كۆشكی بەغداد پێشوازی لە جێگری سەرۆكی كوتلەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران مەلا كەریم شكور كرد و لە میانی دیدارەكەدا پێشهاتە گشتییەكانی وڵات تاوتوێ كران.
سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: لە گرنگی دەستپێكردنی دەركردنی یاسا و یاسا پێویستەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەتایبەتی ئەوانەی كار بۆ باشتركردنی دۆخی ژیان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ هاوڵاتیان دەكەن، هەروەك ئاماژەی بە گرنگی چەسپاندنی هاوكارییەكانی نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران كرد.
رونیشیكردەوە: سەرۆكایەتی كۆمار بەردەوامە لە كارەكانی بۆ پێشكەشكردنی پرۆژە یاسای پەیوەست بە پێداویستییەكانی هاووڵاتیان.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی كاراكردنی بڕگەكانی یاسای ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی، و هاوكات سەرۆك كۆمار جەختی، لە گرنگی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان نوێنەری پێكهاتەكان كردەوە لە ئەگەری گۆڕانكاری لە بڕگەكانی یاساكەدا.
سەبارەت بە كێشەی ئاوارەكان، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەدا: پێویستە كۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەكان بهێنرێت بە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان و پشتیوانیكردنی ڕێوشوێنەكانی حكومەت بۆ داخستنی كەمپی ئاوارەكان لە كۆتایی مانگی حەوتی داهاتوودا.
لای خۆیەوە مەلا كەریم شكور، پشتیوانی خۆی بۆ پێشنیارەكانی سەرۆك كۆمار دەربڕی، و ئاماژەی دا بە گرنگی هاوكاری نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران لە دەركردنی یاسای پێویست و كاری هاوبەش بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان.