بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت گەیشتە شانشینی هۆڵەندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INAنێردراوە ، تێیدا هاتووە،" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت گەیشتە شانشینی هۆڵەندا، ئەم سەردانەی لە سەر بانگهێشتنامەی مارك ڕۆتە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا ئەنجام درا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە میانی سەردانەكەدا، سەرۆكوەزیران گفتوگۆی دوو قۆڵی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا دەكات كە سەنتەری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بوو، هەروەها ڕێگاكانی بەهێزكردنی هاوبەشی و هاوكاریی دوولایەنە لە بوارەكانی كشتوكاڵ و پەرەپێدانی، ئاودێری و تەكنەلۆژیای ئاو، و بوارە جیاوازەكانی ئابووری و گەشەپێدان".
هەر بە پێی راگەیندراوەكە"سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی شاندی عێراق دەكات لە كۆبوونەوە فراوانكراوەكەدا لەگەڵ شاندی حكومەتی هۆڵەندا، جگە لە ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیا گەورەكانی هۆڵەندا، هەروەها دیدار لەگەڵ نوخبە ئابوورییەكانی هۆڵەندا و بازرگانان و نوێنەری دامودەزگاكانی هۆڵەندا و كۆمپانیاكان كە ئارەزووی فراوانكردنی هاوكاری لەگەڵ عێراق دەكەن، و ئارەزووی هاوبەشی و بەشداریكردنیان هەیە لە پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووریدا.