بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، و پارێزگاری واست، محەمەد جەمیل مەیاحی، تاوتوێیان لە چارەسەركردنی كێشە یاساییەكانی پەیوەست بە پڕۆژەكانی پارێزگای واست كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، “فایق زەیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ پێشوازی لە محەمەد جەمیل مەیاحی پارێزگاری واست كرد”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "زیدان پیرۆزبایی لە پارێزگاری واست كرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەو پۆستە نوێیە و لەگەڵیدا گفتوگۆی هەماهەنگی نێوان دادگاكان و ئیدارەی پارێزگای واست كرد لە چارەسەركردنی كێشە یاساییەكانی پەیوەست بەو پڕۆژانەی كە لە پارێزگادا ئەنجامدەدرێن".